به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیلوا عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌یێکی سوپای دیموکراتیکی سووریا که هاوکات وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌یه ڕایده‌گه‌یێنێت: سوپای دیموکراتیک له هه‌موو چین و توێژه‌کانی خه‌ڵکی باکووری سووریا پێک هاتوووه و هێزی به‌رگریکاری هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه‌یه و تاکه هێزێکه که له کورد و عه‌ره‌ب و سریانی و تورکمان و هه‌موو ڕه‌گه‌ز و ئیتنیکه‌کان پێک هاتوووه. هێزی ئێمه شه‌ڕی دژ به دوژمنانی ئازادی ده‌کات. ئێمه له هه‌ر کوێ تیرۆر بێت تێکی ده‌شکێنین. ئێمه به هانای هاواری خه‌ڵکی سووریاوه هاتووین و له تیرۆر ڕزگاریان ده‌که‌ین و سووریایێکی دیموکراتی داده‌مه‌زرێنین و به‌م زووانه ناوچه‌که به یه‌کجاری له داعش پاک ده‌که‌ینه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ر خێرایی له شکستی یه‌کجاریی داعشدا نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تیرۆریستانی داعش وه‌کوو قه‌ڵغانی مرۆیی دانیشتوووانی شاره‌که به‌کار ده‌هێنن.
لیلوا عه‌بدوڵڵا زیادی کرد: خه‌ڵکی ده‌یره‌زوور پێشوازی له سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌که‌ن و ژماره‌یێکی زۆری دانیشتوووانی ناوچه‌که‌ش هاتوونه‌ته ڕیزی ئێمه‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگیی ئه‌و سوپایه له‌گه‌ڵ ڕووسیا و عێراق و پێکهێنانی ژووری هاوبه‌ش گوتی: ئامانجمان له‌و ژووره هاوبه‌شه ئه‌وه‌یه له ئاسایشی خه‌ڵکی سڤیل دڵنیا بینه‌وه و پێش به جووڵه‌ی داعش له ناوچه ئازادکراوه‌کاندا بگرین.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment