به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاوه ئه‌زیزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) به SNNی ڕاگه‌یاند: هێزه‌كانی له‌شكری ڕۆژ (پێشمه‌رگه‌ی کوردیی سووریا) كه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه پێكهێندراوه په‌یوه‌سته به هێزه‌كانی زێره‌ڤانییه‌وه و هه‌ر كاتێک مووچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی بڕدرا مووچه‌ی له‌شكری ڕۆژیش نامێنێت.
كاوه ئه‌زیزی سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش وتی: "ڕاسته چه‌كدارانی ئه‌و هێزه خه‌ڵكی سووریا‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێک له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاخود نه‌هێشتنی مووچه‌كانیان به ئێمه نه‌وتراوه و ژماره‌كه‌شیان نزیكه‌ی 8 هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت".
ئه‌و هێزه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه كه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه مه‌شق و ڕاهێنانیان پێكراوه له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی مووچه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت و تا ئێستاش حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان نه‌داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment