8 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی کوردی سووریا له‌ژێر فه‌رمانی پارتیدان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چاره‌نووسی 8 هه‌زار مووچه‌خۆری هێزی پێشمه‌رگه‌ی سووریا له ‌ناو هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ئاشكرا ده‌كرێت و ئه‌ندامێكی ئه‌نه‌كه‌سه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "چاره‌نووسی ئه‌و چه‌كدارانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ چاره‌نووسی زێره‌ڤانییه‌وه ‌و تا ئێستاش مووچه‌كانیان به ‌به‌رده‌وامی پێده‌درێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاوه‌ ئه‌زیزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كوردی ‌سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: هێزه‌كانی له‌شكری ڕۆژ (پێشمه‌رگه‌ی کوردیی سووریا) كه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ پێكهێندراوه‌ په‌یوه‌سته‌ به ‌هێزه‌كانی زێره‌ڤانییه‌وه و هه‌ر كاتێک مووچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی بڕدرا مووچه‌ی له‌شكری ڕۆژیش نامێنێت.

كاوه‌ ئه‌زیزی سه‌باره‌ت به ‌ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش وتی: "ڕاسته‌ چه‌كدارانی ئه‌و هێزه‌ خه‌ڵكی سووریان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێک له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یاخود نه‌هێشتنی مووچه‌كانیان به ‌ئێمه‌ نه‌وتراوه‌ و ژماره‌كه‌شیان نزیكه‌ی 8 هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت".

ئه‌و هێزه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ مه‌شق و ڕاهێنانیان پێكراوه‌ له ‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی مووچه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت و تا ئێستاش حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان نه‌داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9977

Your Comment

You are replying to: .
captcha