سکرتێری ئاسایشی نیشتمانی لە سەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێو ئێران دەدوێت

بەشی ئێران- عەلی شەمخانی لە بارەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی نێو ئێران دەڵێت لەو نائارامییانەدا سعوودیە دەستی هەیە و تا چەند ڕۆژی داهاتوو ئەو دۆخە کۆتاییی پێدێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی شەمخانی سکرتێری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێکدا بە ئەلمەیادینی وت: سعوودیە لە ڕێگای هێڵی ئەنتەرنێتەوە لە نێو ئێران هانی چەند کەسێکی داوە و ئەوەی لە بارەی ئەنتەرنێتی ئێرانەوە دەوترێت "شەڕی نیابەتی"ە.

شەمخانی زیادی کرد: ئەو هاشتەکانەی سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئێران دەبینرێت لە ئەمریکا و بەریتانیا و سعوودیە نووسراون.

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو: لە سەدا 27ی ئەو هاشتەکانە لە سعوودیەوە نووسراون.

سکرتێری ئاسایشی نیشتمانی گوتیشی: سعوودیە لە لایێکە زەبری ئێران لێدەکەوێت کە هەر بە خۆیشی نەزانێت.

شەمخانی جەختی کردەوە: سعوودیە ناتوانێت لە ڕێگای دەستوەردانی لە کار و باری نێوخۆی ئێران پاساوی ئەو شکستانەی بدات کە لە یەمەن هێناویەتی.

ناوبراو لە دیمانەکەی لەگەڵ ئەلمەیادیندا ئەوەشی خستە ڕوو: ناڕەزاییی هاووڵاتییان ناڕەزاییی ئابوورییە و تا ڕادەیێکیش خەڵکی لە شێوازی کاری میدیاکان ناڕازین. دیارە کێشەی ئابووری تەنها لە ئێران نییە. کێشەی ئابووری لە ئێران لە ئەنجامی شەڕ و سزای ئابووری و لاوازیی کەرتی بەڕێوەبەرایەتی سەری هەڵداوە. ئێمەش هەموو ئەمانە دەزانین و هاووڵاتییانیش مافی خۆیانە لەو بارەیەوە پرسیار بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9972

Your Comment

You are replying to: .
captcha