بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەرهاد تەجەری ئەندامی کۆمیسیۆنی یاسایی لە پەڕلەمانی ئێران لەو بارەیەوە ڕای­گەیاند: لە دەستووردا مافی ناڕەزایی دەربڕین بە هاووڵاتییان دراوە و خەڵکی دەتوانن بە هەماهەنگیی بەرپرسانەوە و لەچوارچێوەی دەستووردا گلەیی لە بەرپرسان بکەن.
ناوبراو گوتیشی خۆپیشاندانی نادەستووری دەبێتە هۆی ئازاردانی هاووڵاتییان و نابێت هەلقۆستنەوە لە گردبوونەوە یاساییەکانیش بکرێت چوونکە بێگومان هیچ هاووڵاتییێکی ئێرانی حەز بە بشێوە و خەسار دان لە سامانی گشتی ناکات.
تەجەری زیادی کرد: هاووڵاتییان داواکەیان ڕەوایە و نابێت ڕێگە بدرێت چەند کەسێک هەلەکە بقۆزنەوە و ناڕەزاییەکە بە لاڕێدا بەرن و خەسار لە دارایی و سامانی گشتی بدەن.
ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی یاسایی لە پەڕلەمانی ئێران لە کۆتاییدا وەبیری هێنایەوە: کەسانێک هەن کە ڕێبازیان لە خۆپیشاندەران جیاوازە و دەبێت حیسابێکی جیاوازیان بۆ بکرێت و لە خۆپیشاندەران جیا بکرێنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment