به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د خالید حاته‌می ڕۆژی دووشه‌ممه 11ی به‌فرانبار له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێرانی وت: دۆخی جوگرافیایی و تاقانه‌ی ورمێ سه‌ره‌ڕای هاوسنووری له‌گه‌ڵ دوو وڵات و سه‌رچاوه‌ی گه‌شتیاریی زۆر هه‌موو بوونه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره دهفرایهتییێکی ئه‌وتۆی بهۆ سه‌رمایه‌دانان هه‌بێت.
زیاتر وتیشی: به‌داخه‌وه هه‌ندێک له‌مپه‌ری گێچه‌ڵ و ناپێویست له‌به‌رده‌م سهرمایهدانهراندا هه‌یه که بوونه‌ته هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ر له‌م شاره‌دا ئاماده نه‌بێت و پاره‌ی خۆی نه‌هێنێته پارێزگاکه‌وه.
حاته‌می ئاماژه‌ی کرده هه‌ندێک له‌و کێشه و گرفتانه و ڕایگه‌یاند: برووکراتیی ئیداره‌یی، نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی ناوخۆی ده‌زگاکان و هه‌روه‌ها هاوکاریی سه‌روو ده‌زگایی و ته‌یار نه‌بوونی ژێرخانه‌کان وای کردووه سه‌رمایه‌دانه‌ری له ورمێ‌دا پاساوی ئابووریی نه‌بێت و سه‌رمایه‌دانه‌ر ڕوو نه‌کاته ئه‌م شاره‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment