هێلکه‌ به‌ نرخی حکوومی له‌ بازاره‌کانی کوردستان

به‌شی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێک‌وجۆر کردنی بازار له‌ ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان ڕای‌گه‌یاند: له‌ تێکڕای پارێزگا ڕۆژانه‌ 280 کارتۆن هێلکه‌ به‌ نرخی حکوومی له‌ نێوان خه‌ڵکدا دابه‌ش ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس شه‌هریار حه‌نه‌فی باس له‌وه‌ ده‌کات 100 کارتۆن هێلکه‌ تا ئێستا له‌ بازاری سنه‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌موو شارستانێکی پارێزگاشدا 20 کارتۆن دابه‌ش ده‌کرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد نرخی شانه‌یێک هێلکه‌ی ده‌وڵه‌تی 12 هه‌زار و 600 تمه‌نه‌ تاوه‌کوو خه‌ڵک بتوانن به‌ ئاسانی هێلکه‌ی پێویستی خۆیان دابین بکه‌ن و نرخی تۆقلاویی هێلکه‌ش تێکبشکێت.

حه‌نه‌فی باسی له‌وه‌ش کرد تا کۆتایی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ هێلکه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌ بازاره‌کاندا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ و پێویستیش بێت ئیداره‌ی جیهادی کشتوکاڵ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ به‌رزتریش ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9964

Your Comment

You are replying to: .
captcha