بۆ دیاری کردنی نرخی بەنزین و سووتەمەنی دەبێت دۆخی خەڵک لە بەرچاو بگیردرێت

بەشی ئێران- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی کردە سەر ئەوەی کە دەبێت نرخێکی باو بۆ سووتەمەنییەکان لە بەرچاو بگیردرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی لاریجانی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی تەلفیقی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 97دا وتی: بەرز کردنەوەی نرخ لە بەرژەوەندیدا نییە، دەبێت ڕێگاچارەیێکی دیکە وەکوو دوو نرخی کردن لە بەرچاو بگیردرێت تا چینی بێ بەشی کۆمەڵگا نەکەونە ژێر گوشار.

ناوبراو زیادی کرد: دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە لە بەرهەم هێنان و ڕەخساندنی هەلی کاردا سەرمایە دادەنێن، ئاسانکاری بکرێت تا ناوچە بێ بەشەکان لەو دۆخەدا کە هەیانە دەرباز ببن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9962

Your Comment

You are replying to: .
captcha