به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسه خۆجێییه‌کان باسی دۆزینه‌وه‌ی دوو گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له شاری ڕه‌قه‌یان کردوووه که ته‌نها له یه‌ک له گۆڕه‌کاندا زیاتر له 100 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه. ته‌رمه‌کانی نێو ئه‌و دوو گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه ته‌رمی سه‌ربازان و خه‌ڵکی ئاسایییه که له ده‌وروبه‌ری شاری ڕه‌قه به ده‌ست داعش کوژراون.
به وته‌ی به‌رپرسێکی خۆجێیی ته‌نها له یه‌ک له‌و گۆڕانه‌دا 115 ته‌رم ده‌رهێنراوه و بۆ ناسینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی شوناسیان براونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی له شاری حه‌ڵه‌ب.
پسپۆڕان و خاوه‌ن‌بیران پاش ده‌رهێنانی ته‌رمه‌کان و تاوتوێ کردنی ئه‌و ته‌رمانه گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی دیکه‌شیان دۆزییه‌وه که ژماره‌یێکی که‌متر ته‌رمی تێدا بوو.
شایانی باسه؛ شاری ڕه‌قه پێته‌ختی خۆناونراوی داعش بوو له سووریا. مانگی ئه‌کته‌وبری ڕابردوو به هاوکاریی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیکی سووریا و هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ئازاد کرا. ده‌وترێت گه‌وره‌ترین جینایه‌تی داعش له‌و شاره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment