ئه‌رکی هه‌موو بانکه‌کانه‌ یاسای په‌سه‌ندکراوی ئیستیمهالی قه‌رزی بانکی جێبه‌جێ بکه‌ن

به‌شی ئێران/ کوردی- جێگری پارێزگاری کرماشان له‌ لێدوانێکدا گوتی: یاسای په‌سه‌ندکراوی ئیستیمهالی قه‌رزی بانکی له‌ ناوچه‌ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کاندا هه‌موو بانکه‌کان ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌رکی ئه‌و بانکانه‌یه‌ یاساکه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌زا ڕه‌حیمی جێگری کاروباری ئابووریی پارێزگاری کرماشان له‌ دانیشتنێکدا که‌ به‌رپرسانی بانکه‌کانی پارێزگای کرماشانی تێدا به‌شدار بوون ڕای‌گه‌یاند: ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییان هه‌موو توانای خۆیان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ خه‌ڵکی لێقۆماو به‌کار هێنا و له‌و بواره‌شدا ده‌وڵه‌ت هه‌ندێک یاسای بۆ پێدان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی بانکی یان یارمه‌تیی بێ به‌رانبه‌ر په‌سه‌ند کرد.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: یاسای په‌سه‌ندکراوی لێخایاندن سه‌رله‌به‌ری بانکه‌کانی ناوچه‌ی لێقۆماوی پارێزگای کرماشان ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌بێت هه‌موو ئه‌و بانکانه‌ یاساکه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن و هه‌ر بانکێک هاوکاریی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌کات بێگومان به‌ گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کریت.

ڕه‌حیمی گوتیشی: 9 شاری لێقۆماو و دوو قه‌زای کوێزه‌ران و ماهی ده‌شت یاسای لێخایاندنی بانکی ده‌یانگرێته‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی به‌راورده‌کان یاساکه‌ بریتی ده‌بێت له‌ 5 هه‌زار میلیارد تمه‌ن قه‌رزی بانکیی ئه‌و چه‌ند شاره‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ ته‌رخان‌کرانی قه‌رزی بانکیی نائاسایی بۆ لێقۆماوانیش کرد و جه‌ختی کرده‌وه‌: بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ 10 ملیۆن تمه‌ن ده‌بێت و ئه‌وه‌ش وه‌کوو یارمه‌تی‌دانی لێقۆماوان بۆ چێ‌کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان.

ڕه‌حیمی ئه‌وه‌شی زیاد کرد: ئه‌و کرێچییانه‌ ماڵه‌کانیان لێ ڕووخاوه‌ دیاری کراون و کۆی ئه‌و ماڵانه‌ 15 هه‌زار و 500 یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوونه‌ و قه‌رزی بانکیش به‌و خانوووانه‌ ده‌درێت.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا وتیشی: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین به‌رپرسانی بانکه‌کانی پارێزگای کرماشان بۆ پێدانی قه‌رزی بانکی ده‌سته‌و وه‌ستان نه‌که‌ن و به‌ خێرایی ئاسانکاری بۆ پێدانی قه‌رزه‌کان بکه‌ن و یاسای لێخایاندنیش له‌به‌رچاو بگرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9948

Your Comment

You are replying to: .
captcha