یه‌کێتیی نیشتمانی دژی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ که‌رکووکه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سکرتێری خوالێخۆشبووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌سه‌ر دژایه‌تی پارته‌که‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ پارێزگای که‌رکووک جه‌ختی کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا وتی: به‌ هۆی زاڵبوونی هه‌ندێ له‌ قه‌باره‌ سیاسییه‌کان پاش ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ پارێزگای که‌رکووک‌ دۆخی ناوخۆییی ئه‌و پارێزگایه‌ ناله‌باره‌؛ بۆیه‌ یه‌کێتیی نیشتمانی دژی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تا کاتی باشتربوونی دۆخی ناوخۆییی پارێزگای که‌رکووکه‌.

ڕاوێژکاری سکرتێری خوالێخۆشبووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ که‌رکووک دۆخی بێ وێنه‌ و نائاسایی هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ده‌بێ به‌و‌ پێیه‌وه‌ له‌گه‌ڵی مامه‌ڵه‌ بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9947

Your Comment

You are replying to: .
captcha