بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەریق ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە لێدوانێکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران ڕای­گەیاند: گەلی ئێران لە چوار دەیەی ڕابردوودا سەلماندوویەتی بەردەوام جەختیان لەسەر کرداری دەستووری کردۆتەوە و لەو چوارچێوەیەدا هەنگاویان ناوە.
ناوبراو زیادی کردک دیکتارتۆرییەتی جیهانی و دوژمنانی ئێران بەردەوام خەیاڵی ئێرانێکی نائەمن و شێواو لە مێشکیاندایە هەر بۆیەش دەبێت بە یەکڕیزی و یەکدڵیی نیشتمانی پیلانی دوژمنانمان پووچەڵ بکەینەوە.
وەزیری بەرگریی ئێران ئەوەشی خستە ڕوو لەم دۆخەی ئێستادا دوژمنانی ئێران قۆڵیان هەڵماڵیوە بۆ ئەوەی هانی خەڵکی ئێران بدەن بێنە سەر شەقام و هەوڵی خولقاندنی توند و تیژی دەدەن.
حاتەمی جەختیشی کردەوە: دەوڵەت و دام و دەزگای پێوەندیدار هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ ئەو خەڵکەی دەکەن.
ناوبراو لە کۆتاییدا ئەوەشی وەبیر هێنایەوە: پاراستنی ئاسایش و پێبنەد بوون بە دەستوور و سەروەر کردنی یاسا تاکە بژاردەیە بۆ دەستەبەر بوونی داواکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment