له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ورمێ 10 که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کران

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری سیاسی و ئه‌منیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند: 10 که‌س له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی به‌ نیازی هاندانی خه‌ڵک بوون ده‌ستبه‌سه‌ر کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لیڕه‌زا ڕادفه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ته‌سنیمی ئێرانی وتوووه‌: ڕێوشوێن و ئاماده‌کاریی پێویست بۆ خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی ڕابردوو کراوه‌ و پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ئێستا ئارامه‌ و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ شه‌قامی ئیمام له‌ ورمێ به‌ نیازی پێکهێنانی گردبوونه‌وه‌ بوون په‌رته‌وازه‌ کران.

ڕادفه‌ر زیادی کرد: دیاره‌ ئه‌رکی به‌رپرسانه‌ به‌ یاوه‌ریی هاووڵاتییان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان هه‌وڵی پێویست بده‌ن به‌ڵام دیاره‌ له‌و نێوانه‌دا که‌سانێکیش هه‌ن به‌ نیازن ببنه‌ ئاڵاهه‌ڵگری میدیای دیکتاتۆرییه‌ت و دژبه‌رانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ناوبراو وتیشی: هاووڵاتییان بۆ خۆیان ده‌بینن له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ بیانووی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌ کێشه‌ی ئابووری و بژێوی ژیان هانی خه‌ڵک ده‌درێت بێنه‌ سه‌ر شه‌قام که‌چی له‌ دروشمه‌کاندا هیچ باسێک له‌ کێشه‌ی ئابووری و بژێوی ژیان نابینرێت.

ڕادفه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو دیاره‌ دیکتاتۆرییه‌تی جیهانی و سعوودییه‌ به‌نیازن هه‌له‌که‌ بقۆسنه‌وه‌ و زه‌بر له‌ وڵاته‌که‌مان بده‌ن به‌ڵام خه‌ڵکی ئێمه‌ وریان و ئه‌و پیلانانه‌ پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیرکراوانیش وتی: له‌ گردبوونه‌وه‌که‌دا 10 که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و دوای دیراسه‌ کردنی دۆسیه‌که‌یان به‌و مه‌رجه‌ی بێ تاوان بوونیان بسه‌لمێندرێت ئازاد ده‌کرێن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9936

Your Comment

You are replying to: .
captcha