به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له مێهره‌جانی نیشتمانیی "حه‌ره‌که‌ت"دا که به میواندارێتیی زانستگای ڕازی کرماشان ڕۆژانی 5 تا 7ی به‌فرانبار به‌ڕێوه چوو، گۆڤاری ڕووناهی پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ست هێنا و خه‌ڵات کرا.
ڕێوڕه‌سمی کۆتاییی مێهره‌جانه‌که ڕۆژی پێنجشه‌ممه 7ی به‌فرانبار به ئاماده بوونی جێگر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئاکادیمیی ڕازی له هۆڵی ئینتیزاری کرماشان به‌ڕێوه چوو و له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا زانکۆ پاڵێوراوه‌کان له به‌شی بنکه زانستییه‌کاندا ناسێندران و خه‌ڵاتیان پێ به‌خشرا که گۆڤاری ڕووناهی ده‌رکراوی بنکه‌ی زانستی فێقهی شافێعی له زانستگای کوردستانه‌وه یه‌ک له خه‌ڵات‌کراوان بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment