عێراق لیژنەیێک بۆ وردبینی كردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم پێكدەهێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومەتی عێراق لیژنەیێکی بۆ وردبینی كردن لە لیستی مووچەخۆرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی پێكهێنا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیژنەكە لیژنەیێکی حەوت كەسییە، كە دوو لە ئەندامانی لیژنەكە لە هەرێمی كوردستانن ‌و بڕیارە دوای سەری ساڵ دەست بە وردبینی بكەن.

حكوومەتی عێراق بۆ پێكهێنانی لیژنەكە، حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ئاگادار كردۆتەوە و لەو بارەشەوە داوای هەماهەنگی كردوووە.

لیژنەكە لە لایەن قاسم عینایت، لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەرۆكایەتی دەكرێت ‌و هەر یەكە لە تاریق عەلی جاسم عانی ‌و نایف سامر و ھنا‌و ئەحمەد ‌و عەلی حسێن ‌و ڤیان حوسێن ‌و یوسف عوسمان ئەندامن تێدا.

بڕیارە دوای ئەنجامدانی وردبینییەكە، دەست بە دابەش كردنی مووچەی ئەو وەزارەتانە لە لایەن حكوومەتی عێراق بكرێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9865

Your Comment

You are replying to: .
captcha