پارێزگای ئیلام له‌مێژ ساڵه‌ له‌ ئاستی ناونجیی پێشکه‌وتنی وڵات دواکه‌وتوووه‌

به‌شی دیمانه‌/ ئیلام- سه‌لام ئه‌مینی له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 97ی ئێران له‌چاو ساڵی ڕابردوو گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به‌ سه‌ردا نه‌هاتوووه‌ و ئه‌و نه‌گۆڕییه‌ پارێزگای ئیلامیش ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر حه‌شیمه‌ته‌که‌ و ڕێژه‌ی بودجه‌ی ته‌رخان­کراو لێک بده‌ین ده‌رده‌که‌وێت هه‌رگیز ناتوانین بگه‌ینه‌ پێشکه‌وتنی پێویست.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئیلام له‌ په‌ڕله‌مانی ئێران له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا ئاماژه‌ی به‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 97ی ئێران کرد و وتی: پارێزگای ئیلام پێویستی خێرای به‌ بودجه‌ی نائاسایی و هاوکێشه‌یی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئاستی نێونجیی وڵات و ئه‌گه‌ر حه‌شیمه‌ته‌که‌ و ڕێژه‌ی بودجه‌ی ته‌رخان­کراو لێک بده‌ین ده‌رده‌که‌وێت هه‌رگیز ناتوانین بگه‌ینه‌ پێشکه‌وتنی پێویست.

ناوبراو ئاشکرای کرد: خه‌ڵکی ئیلام چ له ‌کاتی شه‌ڕی سه‌پاوی نێوان ئێران و عێراق و چ ئه‌مڕۆش له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدان. ئه‌و کاته‌ی دیکه‌ی پارێزگاکان به‌ دۆلاری 7 تمه‌نییه‌وه‌ پڕۆژه‌ی ئابوورییان جێ­به‌جێ ده‌کرد پارێزگای ئیلام بووبوو به‌ ژێر تۆپ و که‌لاوه‌کانی شه‌ڕه‌وه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ لانی‌که‌م 8 ساڵ له ‌دوای ئاستی نێونجیی ئێرانه‌وه‌ین.

نوێنه‌ری ئیلام له‌ په‌ڕله‌مانی ئێران تیشکی خسته‌ سه‌ر بودجه‌ی له‌سه‌دا 3ی داهاتی نه‌وت بۆ ناوچه‌ بێبه‌شه‌کان و وتی: ئه‌و یاسایه‌ ئێستا خه‌ریکه‌ جێ‌به‌جێ ده‌کرێت به‌ڵام تا ده‌گاته‌ خه‌زێنه‌ و ده‌گاته‌ ناوچه‌ بێبه‌شه‌کان گۆڕانی زۆری به‌ سه‌ردا دێت.

ناوبراو ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه‌: ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕاسته‌وخۆ بێته‌ حسێبی پارێزگاکانه‌وه‌ ئه‌وا ڕێژه‌یێکی زۆری کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9861

Your Comment

You are replying to: .
captcha