وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانێكی دەربارەی كەركووک دەر كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوابەدوای نامەكەی ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری یەكێتی لە بەغدا، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بە گواستنەوەی ئەو ئەفسەرەی هێزی پۆلیسی فیدڕاڵی بردۆتە سەر گوندە كوردییەكانی كەركووک و پێشێلكاری ئەنجام داوە بەرامبەریان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی چۆتە سەر هاووڵاتییانی چەند گوندێكی كوردنشینی كەركووک و هەڕەشەی دەركردنی لێ‌ كردووون و ئەمەش دەنگدانەوەی لێكەوتەوە و بە دەست پێكردنەوەی قۆناغێكی نوێی "بەعەرەب كردن" وەسف كرا، بۆ ئەوەش ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق نامەیێكی ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی عێراق كردوووە و ناڕەزاییی كوردی پێ‌ گەیاندووە.

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە گشتاندنێکدا، كە ئاڕاستەی میدیا عێراقییەكانی كردوووە، ئاشكرای كردوووە: "وەک وەڵامدانەوەیێک بۆ نامەكەی ئاڵا تاڵەبانی سەبارەت بە پڕۆسەی بە عەرەب كردن لە گوندی سەرگەران لە كەركووک، قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆ بڕیاری گواستنەوەی ئەو ئەفسەرەی داوە، كە ئەو كارەی كردوووە".

ئاماژەی بەوەش كردوووە، كە ئەو ئەفسەرە پلەی (ڕائید)ی هەیە و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ "بە زووترین كات" دەبێت میلاكی بگوازرێتەوە.

ئاڵا تاڵەبانی لە نامەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە، هێزێكی لیوای 11ی سەر بە هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی بە فەرمانی ڕائید حەیدەر هێرشی كردۆتە سەر زەوی كشتوكاڵی لە گوندی سەرگەران لە كەركووک و هەڕەشەی دەر كردن و ڕاگواستنی خێزانە كوردەكانی كردوووە كە پێشتریش لە لایەن ڕژێمی سەدام حسێن-ەوە تووشی ڕاگواستن بووبوون.

تاڵەبانی داواشی لە وەزیری ناوخۆ كردبوو كە دەستوەردانی بەپەلە بكات و هۆشداریشی دابوو لە ڕوودانی كێشەی گەورە بەو هۆیەوە.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی میدیاییی خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9858

Your Comment

You are replying to: .
captcha