نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و پیرانشار له په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97 به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه: سه‌رله‌به‌ری بودجه‌ی ته‌رخان‌کراو بۆ ساڵی داهاتووی ئێران گونجاو نییه و ڕه‌قه‌می گه‌شه‌پێدانی سامانه گشتییه‌کان له‌سه‌دا 10یه و کۆی بودجه‌ی ئاوه‌دانکاریش ڕه‌قه‌مه‌که‌ی گونجاو نییه و دابه‌زینی زۆری به‌خۆوه دیوه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: له کۆمیسیۆنی بودجه تاوتوێ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97 ده‌که‌ین و له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی له کۆمیسیۆن دێته ده‌رێ گرینگه که هیوادارین ئه‌نجامه‌که‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات بێت.
خزری زیادیشی کرد: ئێمه هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین ناوچه بێبه‌شه‌کان زیاترین پشکی بودجه‌ی خۆیان وه‌ربگرن چوونکه پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97 له هه‌موو بوارێکه‌وه تووشی کورتهێنان بوووه.
نوێنه‌ری پیرانشار و سه‌رده‌شت ورده‌کاریی هه‌ندێک پڕۆژه‌ی نیوه‌چڵی حه‌وزه‌ی سه‌رده‌شت و پیرانشاری باس کردوووه و به‌م شێوازه ناویان لێ ده‌بات:
- جاده‌ی پیرانشار- نه‌غه‌ده بۆ ته‌مه‌رچین تا یه‌ک مانگی داهاتوو به‌ڵێنده‌ره‌که‌ی دیاری ده‌کرێت و ده‌بێت له بودجه‌ی 97دا گوژمه‌ی بۆ ته‌رخان بکرێت.
- پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی نوێی سه‌رده‌شت.
- پڕۆژه‌ی جاده‌ی پیرانشار- سه‌رده‌شت و جاده‌ی سه‌رده‌شت- مه‌هاباد و سه‌رده‌شت- بانه.
- پڕۆژه‌ی ئاوئاشتن که له سندووقی گه‌شه‌ی نیشتمانی و پارێزگاکان گوژمه‌ی بۆ ته‌رخان کراوه و بڕیاره 9700 هێکتار له زه‌وییه‌کانی سه‌رده‌شت به سیسته‌می نوێی ئاوئاشتن ته‌یار بکرێن.
- پڕۆژه‌ی ته‌واو کردن و ڕاده‌ست کردنی پاڵاوتنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت.
- ته‌واو کردنی پڕۆژه‌ی ئاو و زێراوی سه‌رده‌شت و پیرانشار.
ڕه‌سووڵ خزری له کۆتاییدا ئاماژه‌ی به پشکی ئه‌و دوو شاره له بودجه‌ی له‌سه‌دا 3ی ناوچه بێبه‌شه‌کان کرد و وتی: ڕێژه‌ی 17 میلیارد تمه‌ن بۆ سه‌رده‌شت و 17 میلیاردیش بۆ پیرانشار له‌و بودجه‌یه ته‌رخان کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment