په‌رله‌مانی عێراق چاوپۆشی له‌ که‌م کردنه‌وه‌ی شایسته‌دارایییه‌کانی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عێراق ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کامیل زه‌یدی له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: په‌رله‌مانی عێراق چاوپۆشی له‌ که‌م کردنه‌وه‌ی شایسته‌دارایییه‌کانی هه‌رێم له‌ 17 له‌سه‌د بۆ ڕێژه‌ی 12 له‌سه‌د له‌ بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی عێراق ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کامیل زه‌یدی ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی یاساییی په‌رله‌مانی عێراق به‌ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"ی وتوووه‌: په‌رله‌مانتاران ئێستا چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: حیزبه‌ سیاسییه‌کان کۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشکی بودجه‌ی له‌سه‌دا 17ی هه‌رێم ته‌رخان نه‌کرێت هه‌ر بۆیه‌ش وێده‌چێت ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 12ی ئه‌و شایسته‌دارایییه‌ نه‌گۆڕدرێت.

زه‌یدی ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو؛ ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی داراییی په‌رله‌مانی عێراق پاڵپشتیی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 12ی پشکی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق و ته‌نانه‌ت که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ده‌که‌ن چوونکه‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 17ی پشکی هه‌رێمی کوردستان به‌ گوێره‌ی ئیتیفاقی سیاسی بوووه‌ و ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ ته‌رخان کرابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9851

Your Comment

You are replying to: .
captcha