ئه‌میرێکی داعش له‌لایه‌ن دادگه‌ی تورکیاوه به‌‌ بێتاوان ئه‌ناسرێت

به‌شی تورکیا- دادگه‌ی لقی 5ی سزا له‌ دیاربه‌کر ئه‌میرێکی داعش له‌ ئامه‌د بێتاوان ده‌ناسێت که‌ وه‌کوو تاوانباری سه‌ره‌کیی پێکدادانی ساڵی 2016 و کوژرانی دوو هێزی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگه‌ی لقی 5ی سزا له‌ دیاربه‌کر به‌پێی حوکمێکی خۆی ئه‌ستۆپاکیی "ن. ت" ئه‌میرێکی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ ئامه‌د ڕاده‌گه‌یێنێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی بڕواپێکراو بۆ سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌کان.

ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ پێکدادانی هێزی پۆلیسی تورکیا و تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ی کایاپیناری ئامه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو که‌ کوژرانی دوو هێزی پۆلیسی تورکیای لێکه‌وتبوووه‌وه‌. داواکاری دۆسیه‌که‌ش داوای 37 ساڵ زیندانی بۆ کردبوو.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ به‌رگرینامه‌که‌ی خۆیدا ڕه‌تی کردبووه‌وه‌ که‌ به‌ هیچ له‌ونێک پێوه‌ندیی به‌ گرووپی داعش و هاتوچۆی سووریاوه‌ بووبێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9845

Your Comment

You are replying to: .
captcha