هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی سووریا هه‌ڵه‌یه‌

به‌شی جیهان- له‌ ئه‌گه‌ری هێرش كردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له ‌لایه‌ن سوپای ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌، ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته‌ حكوومه‌تی سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ڕای ده‌گه‌یێنێت: سووریا هه‌ڵه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر سنووری خۆی ببه‌زێنێت و هێرش بكاته‌ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا.

ماتیس وتیشی: بۆ پاراستنی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ساڵی داهاتوو ئه‌مریكا هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات و چه‌ندین دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌ن.

هاوكات وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا جه‌خیشی كرده‌وه: له ‌نێوان هاوپه‌یمانه‌كانمان و سووریا هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ و واشنتۆنیش له‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌شدار ده‌بێت.

ئه‌مه‌ش له ‌كاتێک دایه‌، پێشتر ڕووسیا داوای له‌ ئه‌مه‌ریكا كردبوو، هێزه‌كانی خۆی له‌ ناو خاكی سووریا بكشێنێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9843

Your Comment

You are replying to: .
captcha