میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بەردەوامن لە بڕینەوەی دارزەیتوونەکانی عەفرین

بەشی سووریا- پێگەی نۆرس پرێس باس لەوە دەکات کە سەرباری ئەوەی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین باجێکی قورس لە هاووڵاتییانی خاوەن باخە زەیتوونەکانی عەفرین وەردەگرن لە ئەنجامدا بەردەوامیشن لە بڕینەوەی دارە زەیتوونەکان.

کوردپرێس:

بەپێی راپۆرتێکی پێگەی "نۆرس پرێس"کە پشتی بەسەرچاوەی ناو عەفرینی کوردستانی سووریا بەستووە، هێشتا گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیا خەریکی بڕینەوەی درەختی زەیتوونی جووتیارە کوردەکانی هەرێمی عەفرینن، ئەویش بە مەبەستی بازرگانیکردن بە دارەکەیەوە، بێ ئەوەی لەو کارەیاندا هیچ لایەنێک هەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات.

پێگەکە باسی لەوە کردووە کە ئەو گرووپانە جگە لە تاڵان و بڕۆیەی دەرحەق بە ماڵ و موڵکی خەڵکی ئەو دەڤەرەی دەکەن، لەهەمان کاتیشدا هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەستگیر دەکەن کە نارەزایەتی بەرانبەر بە بڕینەوەی ئەو دارانە دەردەبڕن کە بەر بەری چەندەها ساڵی باو و باپیرانیانە.

لەمانگی مارسی ساڵی ٢٠١٨، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارییە سورییەکانی لایەنگری ئەنقەرە، لەژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی چلی زەیتوون" هێرشیان کردە سەر هەرێمی عەفرین و ناوچەکەیان داگیر کرد، کەلەئەنجامدا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس ئاوارە و دەربەدەربوون.

هاوڵاتیانی عەفرین دەڵێن گرووپەکانی سەر بە تورکیا بە بەرچاومانەوە درەختەکانمان دەبڕنەوە و لە ترسی گیانیشمان ناتوانین هیچ کارێک بکەین، هەروەک چۆن هیچ کەس و لایەنێکیش نییە بەرانبەر بەو کارە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات، ئەمە جگە لە وەرگرتنی سەرانە لەو هاووڵاتییانەی کە خاوەنی باخی زەیتونن.

News Code 984

Your Comment

You are replying to: .
captcha