بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاهێر عەبدڵڵا بەرپرسی فڕۆکەخانەی نێودەولەتیی سلێمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی SNNدا ڕای­گەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەکانی عێراق لە حوکمێکی نووسراوەدا کە بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ناردوویەتی قەدەخەی فڕینی بۆ ماوەی دوو مانگی تر درێژ کردۆتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: چاوەڕوانمان دەکرد دەوڵەتی عێراق لە ساڵی نوێ زایینیدا هەڵویستەکانی بگۆڕێت و ئەو گەمارۆیە لە سەر هەرێمی کوردستان لا ببات، بەڵام بە پێچەوانە بەغدا ئەو قەدەخەیە درێژ کردەوە.
دوڵەتی عێراق پاش بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بۆ پیشاندانی دژایەتی لەگەڵ ئەو هەوڵە، قەدەخە کردنی فڕین بۆ دەرەوەی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
کودی هەواڵنێر: 60113
Your Comment