وتەکانی سەرۆک‌کۆماری پێشووی تورکیا ناخۆش بوون

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک‌کۆماری تورکیا کاردانەوەی هەمبەر وتەکانی ئەم دواییانەی عەبدڵڵا گوڵ سەرۆک‌کۆماری پێشووی تورکیا پیشان دا و وتی: وتەکانی سەرۆک‌کۆماری پێشوو ناخۆش بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان کاردانەوەی هەمبەر وتەکانی ئەم دواییانەی عەبدڵڵا گوڵ سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا پیشان دا کە ڕەخنەی لە یاسا پەسەندکراوەکان لە دۆخی نائاساییدا گرتبوو.

ئەردۆغان ڕای­‌گەیاند: ئەو یاسایانەی کە پەسەند کراون ئاشکرا و ڕوونن، ئەو یاسایانەی کە لە چوارچێوی دۆخی نائاسایی لە وڵات پەسەند دەکرێن دەچێتە پەرلەمانیشەوە. ئێمە تەنها پڕۆسەکەمان خێراتر کردۆتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وەبیری هێنایەوە: زۆر ڕوونە کە ئەو یاسایانە پێوەندییان لەگەڵ چ پرسێکی نەتەوەییدا هەیە، هەمبەر 4 یاسای پێشوو کە پەسەند کران کەس دەنگی لێوە نەهات بەڵام بۆ ئەم یاسایە هەمووان ناڕەزایەتی دەردەبڕن. هەروەها کە گوتوومانە ئەو پرسە تەنها بریتیە لە 15ی جووڵای، جگە لەوەش هیچ شتێکی تر نییە. ئەمەش کە سەرۆک کۆماری پێشوو هەمبەر ئەم پرسە ناڕەزایەتی دەردەبڕێت زۆر ناخۆشە.

شایانی باسە عەبدوڵڵا گوڵ هەمبەر پێدانی حەسانەی یاسایی بە هاووڵاتییانی تورکیا ناڕەزایەتی دەربڕی و داوای لە حکوومەت کرد پێدا بچێتەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9824

Your Comment

You are replying to: .
captcha