بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەلیکساندر لورنتیۆف نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری سووریا و سەرۆکی لێژنەی نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتە لە دانیشتنەکانی ئەستانە ڕای­گەیاند: ئەگەری هەیە پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا بۆ کۆبوونەوەی نەتەوەیی سووریا لە شاری سووچی بانگهێشت نەکرێن.
ئەلیکساندر لورنتیۆف لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدرەیی سپۆتنیکدا وتی: تورکیا لە بنەڕەتدا دژایەتی هەیە لەگەڵ بەشدار بوونی PYD لە کونفرانسی نەتەوەی سووریا چوونکە بڕوایان وایە ئەو حیزبە بەشێکن لە PKK.
ناوبراو زیادی کرد: ئامادەبوونی PYD لەو کۆنفرانسەدا هێڵی سووری تورکیایە. ئێمە دەبێت نیگەرانییەکانی تورکیا لە بەرچاو بگرین و دەبێت تەنها ئەو کوردانە بانگهێشت بکرێن کە لایەنگرییان لە کەس نەکردووە.
سەرۆکی لێژنەی نوێنەرایەتیی ڕووسیا لە کاروباری سووریا وتیشی: تا ئەم ساتە وەختە باس کردن لە بەشداریی نوێنەرانی PYD لە کۆنفرانسی شووچیدا دژوار بووە. سەرکردەکانی PYD دەبێت لەسەر بەشدار بوونیان مکووڕ نەب، ئەوان دەبێت هەوڵ بدەن بەرژەوندییەکانیان لەو دانیشتنانەدا لە بەرچاو بگیردرێت ئەوەش لە لایەن بەشداربووانی بێ لایەنی دیکەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment