به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه: دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی نوێ له باکووری عێراق له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه به پاڵپشتیی وڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌نجام بوووه و ئامانج و ئه‌نگێزه‌ی تایبه‌تی هه‌یه.
ناوبراو زیادی کرد: مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان له دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ته‌داخولی نه‌کردوووه چوونکه پێوه‌ندیی پارتی له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌مێکه تووشی کێشه بووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ئێسکه‌نده‌ر وه‌تووت ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق پێشتر له لێدوانێکدا مه‌سعوود بارزانیی به‌وه تۆمه‌تبار کردبوو که له دامه‌زراندنی هه‌رێمی قه‌ندیلدا ده‌ستی هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment