له‌ سلێمانی کۆتایی به‌ هێزی سه‌ر شه‌قام بهێندرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی کۆتایی هێنان به‌ هێزی سه‌ر شه‌قام و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دۆخی نائاسایی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ تایبه‌ت پارێزگای سلێمانی و ئازاد کردنی به‌په‌له‌ی سه‌رجه‌م زیندانی‌کراوان ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌کر له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئێستا هاووڵاتییانی تووڕه‌ و خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان لێ ئه‌کرێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ باس له‌ سیاسه‌تی دیکتاتۆرانه‌ و ته‌ڕاتێنی حیزبی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی پێشووی عێراق و کاری ئه‌وان له‌ دژی هاووڵاتییانی بێتاوان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌.

ئه‌مین به‌کر هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به‌و گوشارانه‌ی ده‌خرێته‌ سه‌ر خه‌ڵکی هه‌رێم هۆشداری دا و گوتی: ده‌بێت ئه‌زموون له‌ دیکتاتۆرییه‌تی حاکمیه‌ته‌ پێشوووه‌کان بگرن نه‌خوازه‌ڵا له‌م کاته‌ هه‌ستیاره‌دا که‌ هه‌رێمی کوردستان تووشی کێشه‌ی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الفرات نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9816

Your Comment

You are replying to: .
captcha