پارتی له‌گه‌ڵ تێکڕای حزبه‌کانی عێراق گفتوگۆی کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: پارتی له‌گه‌ڵ تێکڕای لایه‌ن و حزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق له‌وان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا گفتوگۆی کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌فات که‌ره‌م له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ تێکڕای حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق له‌وان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رکردایه‌تیی نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ دیدار و گفتوگۆی کردوووه‌ و ده‌ری‌بڕی: ئه‌و دیدار و گفتوگۆیانه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته‌کان ته‌عامولێکی یه‌کسانی هه‌یه‌.

عه‌ره‌فات که‌ره‌م جه‌ختی کرده‌وه:‌ ئه‌مریکا و مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینیی عێراق ده‌توانن گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و ناچاری بکه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆ بکات به‌ڵام ژماره‌یێک له‌ سه‌رکرده‌ی فراکسیۆنه‌کان داوایان کردوووه‌ سه‌ردانی شاندێکی په‌رله‌مانیی هه‌رێم بۆ به‌غدا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ چوونکه‌ پێیان وایه‌ ئه‌و دیدارانه‌ ده‌رئه‌نجامێکی به‌دواوه‌ نابێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "القرطاس نیووز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9810

Your Comment

You are replying to: .
captcha