به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌كگۆرگ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ڕایگهیاندوووه: "ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر هه‌ن له دیالۆگی نوێی نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نێوانیاندا مووچه‌ی ته‌واوی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان."
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "چه‌ند لیژنه‌یێک به زووترین كات به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند: "ده‌ستمان كردوووه به دابه‌ش كردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ده‌ستمان كردوووه به وردبینی بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیی هه‌رێم."
عه‌بادی ڕوونیشی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕاسپاردوووه سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌ن بۆ وردبینی كردن له مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment