پارێزگاری نوێی هەولێر دیاری کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەمێک لەمەوبەر، پرۆسەی دەنگدان بۆ پارێزگاری نوێی هەولێر لە ئەنجومەنی پارێزگاکە بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگیدا بە ئومێد خۆشناو، کاندیدی پارتی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر.

ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بە بەشداریی 23 ئەندامی ئەنجومەنەکە کۆبووەوە و پرسی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێری یەکلا کردەوە کە سێ کەس کاندیدبوون، بە دەنگی 18 ئەندام ئومێد خۆشناو وەک پارێزگار هەڵبژێردرا، بەڵام هەریەکە لە سەدرەدین قادر سلێمان و ئومێد عەبدولسەلام عارف هیچ دەنگێکیان بەدەستنەهێنا.

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی و پێکهاتەکان و ئەندامێکی سەربەخۆ بەشداری کۆبوونەوەکە بوو، بەڵام هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 978

Your Comment

You are replying to: .
captcha