بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگیدا بە ئومێد خۆشناو، کاندیدی پارتی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر.
ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بە بەشداریی 23 ئەندامی ئەنجومەنەکە کۆبووەوە و پرسی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێری یەکلا کردەوە کە سێ کەس کاندیدبوون، بە دەنگی 18 ئەندام ئومێد خۆشناو وەک پارێزگار هەڵبژێردرا، بەڵام هەریەکە لە سەدرەدین قادر سلێمان و ئومێد عەبدولسەلام عارف هیچ دەنگێکیان بەدەستنەهێنا.
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی و پێکهاتەکان و ئەندامێکی سەربەخۆ بەشداری کۆبوونەوەکە بوو، بەڵام هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment