لەبارەی هاتنی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق هۆشداری دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک مەترسیەکانى دووبارە سەرهەڵدانه‌وه‌ى داعش ئاشكرا ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک بۆ دەنگى ئەمریکا قسەی کردوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "جموجۆڵی داعش بەشێوەیێک زیادی کردووە، هێزە عێراقیەکان کەوتوونەتە حاڵەتی بەرگریی ‌و هێزەکانی داعش لەحاڵەتی هێرش کردندان".

ناوبراو ده‌شڵێت: " هێزێکی زۆری داعش لە سووریاوە بۆ عێراق هاتووە و ڕۆژانە پەلاماری دەزگا ئەمنیەکان دەدەن، تائێستا زەوییان بەدەستەوەیە، شانەی نووستوو ڕاگەیاندنیان هەیە".

عەمید سەرحەد وتوویەتى: "سنووری نێوان عێراق ‌و سووریا کۆنترۆڵ نەکراوە، داعش بەئاسانی هاتووچۆ دەکات، هێزە عێراقیەکان قورساییان خستوەتە ناو شار و شارۆچکەکان، لەکاتێکدا گوند و دەشتاییەکان هێزی پێویستیان تێدانییە و داعش بەکاریاندەهێنن".

ئه‌وه‌شى باس كردووه‌، "داعش بەردەوام گۆڕانکاریی لە فەرماندە سەربازیەکانیدا دەکات، تا دەزگا ئەمنیەکان زانیاریان نەبێت لەسەریان، هەندێک کاتیش گۆڕانکاریەکان بۆ ئەوەن، نەک لینک لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکاندا دروست بکەن، بەردەوام گۆڕانکاری لەکەتیبەکانی ئەندازیاریشدا دەکەن، ئەوان تاکتیکی خۆیان گۆڕیوە، ئەزمونی باشیان هەیە لەشێوازی شەڕ و خۆپاراستن ‌و هێرش کردنیش".

به‌وتەی عەمید سەرحەد، "شانە نووستووەکانی داعش بەناسنامەی ساختەوە، دزەیان کردوەتە نێو شار و شارۆچکەکان، چوونکە ئەو ناوچانە بۆ ئەوان جێی گومان نین، کاتێک داعش تووشی شکست بوو، دەرفەتی قۆستەوە و خەڵکێکی زۆری ناردە ناو شارەکان، ئێستا ئەوان سوود لەو شانانە بۆ قۆستنەوەی دەرفەت دەبینن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 977

Your Comment

You are replying to: .
captcha