کۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریا له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ئه‌نجام بدرێت

به‌شی سووریا- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕای‌گه‌یاند: وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت کۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریا له‌ژێر چاودێریی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میخائیل بۆگدانۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت: کۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریا که‌ بڕیاره‌ له‌ سووچی به‌ڕێوه‌ بچێت، ده‌بێ له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ئه‌نجام ببێت.

ناوبراو له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ڕیانووستیی ڕووسیادا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "تێکڕای داپه‌ڕه‌کان بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا له‌پێناو بڕیارنامه‌ی ژماره‌ 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ئه‌نجام دراوه‌."

میخائیل بۆگدانۆف وتیشی: ئێستاکه‌ سێ وڵاتی زامنی ئاگربڕ له‌ سووریا واتا ڕووسیا، ئێران و تورکیا سه‌رقاڵی ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌باره‌ی نەخشەڕێگای کۆبوونه‌وه‌ی سووچی و پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ تایبه‌ت ئه‌مریکان.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژانی 29 و 30ی جانیڤێری 2018 کۆنگره‌ی گفتوگۆی نیشتمانیی سووریا به‌ به‌شداریی 1700 نوێنه‌ری گرووپه‌ جۆراوجۆره‌کانی سووریا له‌ شاری سووچیی ڕووسیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌و کۆنگره‌یه‌، ڕێککه‌وتنی نێوان گرووپه‌ جۆراوجۆره‌کان له‌سه‌ر داڕشتنی یاسایێکی بنه‌ڕه‌تیی نوێ و دیموکراتیکه‌ که‌ له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه‌ په‌سه‌ند بکرێت.

خاڵی سه‌ره‌نجڕاکێش له‌باره‌ی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تورکیا دژ به‌ ئاماده‌بوونی کورده‌کان له‌و کۆنگره‌یه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌دات نوێنه‌رانی ئه‌و گرووپه‌ له‌ کۆنگره‌ی سووچی به‌شداری نه‌که‌ن. وێده‌چێت ڕووسیا داخوازیی تورکیای قبووڵ کردبێت و کورده‌کان بانگهێشتی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ نه‌کات. هه‌ڵبه‌ت تاکوو به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌که‌ کاتێکی زۆر ماوه‌ و ده‌بێ ببینین ئایا کورده‌کان وه‌کوو که‌مینه‌یێکی گه‌وره‌ی باکووری سووریا بانگهێشت ده‌کرێن یان وه‌کوو دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیی هاوپێوه‌ند به‌ داهاتووی سووریا له‌به‌رچاو ناگیردرێن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9765

Your Comment

You are replying to: .
captcha