به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی له سلێمانی به خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: "ھێزی زێره‌ڤانی ھاتوونه‌ته ده‌ورووبه‌ری شاری سلێمانی بۆ رێگری کردن له مه‌ترسییه‌کان و بۆ ھاوکاری کردنی خه‌ڵک بووه".
وتیشی: "تا ئێستاش ئه‌و ھێزه له ده‌ورووبه‌ری شاری سلێمانی بڵاوبوونه‌ته‌وه و جێگیرن، بۆ ھه‌ر رووداوێکی نه‌خوازراو ئه‌گه‌ر ڕوو بدات."
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و ھێزانه، ئاماده نه‌بوو زانیاری بدات و وتی: "پێویست ناکات بزانن ژماره‌یان چه‌نده، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌و ھێزه ئێستاش له ده‌وروبه‌ری سلێمانی جێگیره".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment