به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید عه‌بدولڕه‌حمان گه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ھه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: ''ئه‌مڕۆ شاندی فه‌رمانگه‌کانی پاسپۆرتی ڕهزگهنامهی پارێزگاکانی ھه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌باره‌ی چه‌ند پرسێک کۆ بووینه‌وه و له کۆبونه‌وه‌که‌دا چه‌ندین کێشه‌مان خسته به‌رده‌می وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ویش به‌ڵێنی به ئێمه داوه لیژنه بۆ کێشه‌کانی فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرت و نشینگه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ھه‌رێمی کوردستان پێک بێت و ھه‌ر گرفتێک ھه‌یه له کاروباره‌کاندا چاره بکرێن. دواتر چه‌ندین پێشنیارێک بۆ باشتر به‌ڕێوه چوونی کاره‌کانی پاسپۆرت و ڕه‌گه‌زنامه درانه وه‌زیری ناوخۆی عێراق.''
عه‌مید عه‌بدولڕه‌حمان گه‌ردی له‌باره‌ی پرسی کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی ھه‌رێمی کوردستانه‌وه ئاماژه‌یشی دا: ''یه‌کێک له داواکارییه‌کانمان بۆ وه‌زیری ناوخۆی عێراق کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر و سلێمانی بوو. قاسم ئه‌عره‌جی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێ داین بڕیاره‌که له ده‌ست ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه، به‌ڵام ھه‌ر کاتێک خرایه ده‌نگدانه‌وه، ده‌نگ بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌دات و داواکاریی ئێمه‌ش بۆ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌گه‌یێنێته حکوومه‌ت.''
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment