هۆشداری له ‌كه‌وتنی كه‌ركووک به‌ده‌ستی داعش ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری عێراق هۆشداری له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی كه‌ركووک ده‌دات ‌و ڕای گه‌یاند: ئه‌گه‌ری كه‌وتنی شاره‌كه‌ به‌ده‌ستی داعش هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له ‌میانی لێدوانێكی ڕای گه‌یاندوووه‌: دۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركووک به‌ شێوه‌یێک خراپه‌ رۆژانه‌ خه‌ڵک ده‌كوژرێت‌ و خه‌ڵک ده‌رفێنرێت، ئه‌وه‌ش له ‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی شاره‌كه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیشی كردۆ‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌ركووک ئێستا له ‌دۆخێكی مه‌ترسیدار دایه ‌و به‌هۆی ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارییانه ‌و كێشه‌كانی شاره‌كه‌، ئه‌گه‌ری كه‌وتنی زۆره‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعش.

پێشتر داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر كه‌ركووک، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ رێگری لێكرد و سێ‌ ساڵ شاره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كرد، به‌ڵام ماوه‌یێكه‌ شاره‌كه‌ كه‌وتۆ‌ته‌ ده‌ست هێزه‌ عێراقییه‌كان.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه‌ كه‌ حكوومه‌تی عێراق گوێ به‌و دۆخه‌ خراپه‌ی شاری كه‌ركووک نادات ‌و ئاشكراشی كردوووه‌، چه‌ند جارێک حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانیان له‌و دۆخه‌ ئاگادار كردۆ‌ته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9758

Your Comment

You are replying to: .
captcha