به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه ڕای‌گه‌یاند: "فیلمه‌كه‌م "بێده‌نگیی ئاسمان" بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌شی فیلمه ئه‌نیمه‌یشنه‌كانی فێستیڤاڵی سینه‌ماییی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆراسیای پێبه‌خشرا كه له شاری مۆسكۆ له وڵاتی ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت.
"بێده‌نگیی ئاسمان" نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كره و به سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولڕه‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆڵج به‌رهه‌م هێنراوه و له ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له زیاتر له 40 فێستیڤاڵی سینه‌ماییی جیهانی كردوووه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێ به‌خشراوه.
سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵڵا نووسیویه‌تی و كاری گرافیک و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی و كاری مووزیكی فیلمه‌كه‌ش ڕامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردووه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017یه.
سه‌رچاوه: PUKmedia
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment