سۆران عومه‌ر: زۆربه‌ی ده‌ستگیرکراوه‌کان ئازاد کراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پاش شه‌ش ڕۆژ له‌ ده‌ستگیرکردنی ڕابوون مه‌عرووف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان و خۆبه‌خش له‌ جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئازاد کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سۆران عومه‌ر، سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی کوردستان به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: پاش شه‌ش ڕۆژ له ‌ده‌ستگیرکردنی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕابوون مه‌عرووف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان و خۆبه‌خش له ‌جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئازاد کرا.

ڕاشی گه‌یاند: زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ‌له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ھه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستگیر کرابوون ئازاد کراون "به‌شێکی که‌میان ماون و له‌ ڕۆژانی داھاتوودا ئه‌وانی دیکه‌ش ئازاد ده‌کرێن".

ڕابوون مه‌عرووف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان رۆژی ٢٠ی ئه‌م مانگه‌ له‌ سلێمانی ده‌ستگیر کرا له‌ کاتی به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌کان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9749

Your Comment

You are replying to: .
captcha