دوو پێکدادانی جیاوازی ئۆتۆمبێل لە جادەی بۆکان – میاندواو

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- لە دوو ڕووداوی جیاوازی پێکدادانی ئۆتۆمبێل لە جادەی بۆکان بۆ میاندواو ٢ کەس کوژران و ٤ی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەوەختی ئەوڕۆ سێشەممە ٥ی بەفرانبار لە جادەی بۆکان بۆ میاندواو دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و سەمەند لە مەودای نێوان دوو گوندی ئووچ تەپە و داشبەند لێکیان داوە.

دوو سەرنشینی پرایدەکە دەسبەجێ تیاچوون و دوو منداڵیش بریندار بوونە. لە سەمەندەکەش کەسێک بریندار بووە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

هەروەها کاتی نیوەڕۆی ئەوڕۆکەش بارهەڵگرێکی جۆری ئیسۆزۆ کە بارەکەشی هەر ئۆتۆمبێل بووە لە گاردڕەیلی کەناری جادە دەدات و وەردەگەڕێتەوە کە بەم هۆیەشەوە لێخوڕی ئیسۆزۆکە بریندار دەبێت و بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە.

بۆکان لەو شارانەی باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە کە پۆلیسی هاتوچۆی تایبەت بە خۆی نییە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9743

Your Comment

You are replying to: .
captcha