بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەوەختی ئەوڕۆ سێشەممە ٥ی بەفرانبار لە جادەی بۆکان بۆ میاندواو دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و سەمەند لە مەودای نێوان دوو گوندی ئووچ تەپە و داشبەند لێکیان داوە.
دوو سەرنشینی پرایدەکە دەسبەجێ تیاچوون و دوو منداڵیش بریندار بوونە. لە سەمەندەکەش کەسێک بریندار بووە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
هەروەها کاتی نیوەڕۆی ئەوڕۆکەش بارهەڵگرێکی جۆری ئیسۆزۆ کە بارەکەشی هەر ئۆتۆمبێل بووە لە گاردڕەیلی کەناری جادە دەدات و وەردەگەڕێتەوە کە بەم هۆیەشەوە لێخوڕی ئیسۆزۆکە بریندار دەبێت و بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە.
بۆکان لەو شارانەی باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە کە پۆلیسی هاتوچۆی تایبەت بە خۆی نییە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment