هێزی ئینتیزامی سەرقاڵی تاوتوێ کردنی دەست درێژی بۆسەر قەڵای مێژوویی قەڵاتگای ورمێیە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی و پیشە دەستکردەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕای­گەیاند: داواکاری گشتیی شاری شنۆ جەختی کردوە کە بە زووترین کات دۆسیەی دەست درێژی بۆسەر قەڵای مێژوویی قەڵاتگای ورمێ لە لایەن هێزی ئینتیزامییەوە تاوتوێ بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و پیشە دەستکردەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئەمڕۆ سێشەممە 5ی بەفرانبار ڕای­گەیاند: پاش ئاگادار بوونەوە لەوەی کە دەست درێژی کراوتە سەر قەڵای مێژوویی قەڵاتگای ورمێ و چاڵی تێدا کەندراوە، بە ئامادە بوونی فەرماندە و بەرپرسی یەکینەکانی پارستنی میراتی فەرهەنگی ورمێ، پرسەکە خرایە بەردەست و تاوتوێ کرا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها هاتوو: توێژینەوە سەرەتاییەکان دەری دەخەن کە چەند کەسێکی نەناسراو بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی خراپی کەشوهەوا لە بەری باکووری تەپەکەوە دەستیان کردووەتە کەندن.

پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و پیشە دەستکردەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕاشی­گەیاندووە پاش ئەو ڕووداوە گرووپە کۆنینەناسەکان شوێنەکەیان پشکنی و دەرکەوت کە قاچاخچییەکان بە ئامانجەکەیان نەگەشتوون بەڵام بەری باکووری دیواری تەپەکەیان ڕووخاندووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9741

Your Comment

You are replying to: .
captcha