به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ له ڕێگه‌ی نێوان شاره‌کانی شنۆ و نه‌غه‌ده‌ی سه‌ر به پارێزگای ورمێ، 5 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 4 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ڕووداوه‌که شه‌وی ڕابردوو ڕووی داوه و دوو ئوتۆمبێل له جۆره‌کانی جێب و نه‌یسان خۆیان به یه‌کدا کێشاوه و به‌و هۆیه‌وه 5 که‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌رجه‌میشیان ژن بوون.
باقر به‌هرامی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کانی پارێزگای ورمێ ڕای‌گه‌یاندوووه: ده‌ستبه‌جێ برینداره‌کان گه‌یێندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌کانی شنۆ و ورمێ و له‌ژێر چاودێری پزیشکیدان و یه‌کێک له برینداره‌کانیش کچێکی ته‌مه‌ن 4 ساڵه.
شایانی باسه؛ ساڵانه سه‌تان که‌س له ئێران به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئاماره‌کان پارێزگاکانی (تاران، ئه‌لبۆرز، خوراسانی ڕه‌زه‌وی، فارس و ورمێ) ساڵانه زۆرترین حاڵه‌تی ڕووداوی هاتوچۆیان تێدا ڕوو ده‌دات. خراپی ڕێگه‌وبان و ناستاندارد بوونی که‌ره‌سته‌کانی هاتوچۆش به هۆکاری سه‌ره‌کیی زۆر بوونی ڕووداوه‌کان داده‌نرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment