وەزیری دەرەوەی عێراق: خاکی ئێمە نابێت بە گۆڕەپانی ململانێی نێوان وڵاتانی دیکە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەروەی عێراق پاش دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند بەرپرسانی ئەو وڵاتە نایانەوێت خاکی وڵاتەکەیان ببێت بە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 28ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 18ی کانوونی دووهەمی 2020 دیداری وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئوردن بەڕێوە چوو و هەردووک وەزیر لە پرێس کونفڕانسێکدا بەشدارییان کرد.

محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە پرێس کونفڕانسەکەدا ڕیگەیاند، ئەوان نایانەوێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران.

وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی: "ئەو بابەتەمان بە هەردوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکییش وتووە کە نامانەوێت خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئەو دوو وڵاتە."

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئوردنیش جەختی کردە سەر بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئوردن و گوتیشی ئامادەن هاوکاریی هەمەلایەنەی دووقۆڵییان لەگەڵ وڵاتی عێراق ببێت.

News Code 97278

Your Comment

You are replying to: .
captcha