کوردپرێس:
لەیلا گیوڤەن نوێنەری جۆلەمێرگ لە پەرلەمانی تورکیا لە پشکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا و هاوسەرۆکی کۆما جڤاکین دیموکرات (DTK) لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە مەسەلەی کوردی تورکیا و دۆخی ئێستای ناوچەکە کرد و گوتی باشترین بژاردە بۆ یەکلاکردنەوەی مەسەلەی کورد هەمان دەستپێخشەریی ئوجەلانە کە پێشکەشی کردووە.
لەیلا گیوڤەن گوتیشی: کورد لە مێژە لە سەر بنەمای ئاشتەوایی و پێکەوەژیان سیاسەتی کردووە و باشترین بژاردەش هەمان سیاسەتە. عەرەبەکان ئەگەرچی خاوەنی حکوومەت و دەسەڵاتن بەڵام سیاسەتی پێکەوەژیانی ئاشتییانە پەیڕەو ناکەن بەڵام کورد بەردەوام داوای پێگەیێکی کردووە کە خۆی خاوەنی بێت و بە ئاشتییانە لەگەڵ گەلانی ناوچەکە و لە خاکی خۆیدا بژیت. ئێستا ئەم پێگەیە ناوی ئیدارەی خۆسەرە یان خۆبەڕێوەبەرییە یان هەر شتێکی دیکەی ناو بنێن گرینگ نیە.
Your Comment