کوردپرێس:
سەید قاسم جاسبی نوێنەری کرماشان لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی وتووە بڕیارە 8 ناوچەی ئازادی بازرگانی و 12 ناوچەی تایبەتی ئابووری لە پەرلەمانی ئێران دیسان خوێندنەوەی بۆ بکرێت و بخرێتەوە دەنگدان.
جاسمی گوتیشی بە هۆی ئەو تێبینییانەی شۆرانی نگابان لە سەر پڕۆژەیاساکە بوویەتی دیسان ئەو پڕۆژەیە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و دەخرێتەوە دەنگدان.
شایانی باسە پڕۆژەیاسای 8 ناوچەی ئازادی بازرگانی و 12 ناوچەی تایبەتی ئابووری ساڵی ڕابردوو لە پەرلەمانی ئێران بە کۆی دەنگ پەسەند کرا بەڵام بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە پڕۆژەیاساکەدا کرا شۆرای نگابان پڕۆژەکەی ڕەت کردەوە.
Your Comment