مەزڵووم كۆبانێ: سەرکەوتوو بووین لە ئیدارەدانی دۆسیەی دیلەکانی داعش

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات وەڵامی لێدوانێكی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بارەی دیلەكانی داعش دەداتەوە و دەڵێت زانیارییەكانتان دروست نین.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 17ی کانوونی دووهەمی 2020، سێرگئی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاندبوو زانیارییان لە بەردەستدایە 10 هەزار تیرۆرست لە رۆژهەڵاتی فوراتن، هەروەها هەسەدەی بەوە تۆمەتبار كردبوو كە بەرامبەر پارەیێكی دیاری­كراو زیندانیانی داعش ئازاد دەكات.

مەزلووم كۆبانێ لە تویتێكدا لەهەژماری تایبەتی خۆی وەڵامی وتەکانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیای داوەتەوە و نووسیویەتی، "ئەو راپۆرتانەی بەرێز لاڤرۆڤ باسی دەكات دروست نین، هەماهەنگیی رۆژانە لە نێوان هێزەكانمان و لایەنی نێودەوڵەتیدا هەیە لە ناویاندا ئەمریكا و ڕووسیا سەبارەت بە چارەنووسی گیراوانی داعش".

کۆبانێ ئاماژەی بەوەش داوە، "سەركەوتوو بووین لە ئیدارەدانی ئەم دۆسیەیە بە جۆرێك كە پارێزگاری لە ئەمن و ئارامی ئاشتی نێودەوڵەتی هەبێت، سەرەڕای سنوورداریی تواناكان و هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی شوێنی بەندییەكان".

News Code 97274

Your Comment

You are replying to: .
captcha