ھاوپەیمانان دووبارە دەست بە مەشق و راھێنان بە پێشمەرگە دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، ھاوپەیمانان دووبارە لە بەرنامەیاندایە دەست بە مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە بکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بە هۆی شەهید کردنی سەردار سولەیمانی و راگرتنی بۆ ماوەی دوو ھەفتە زیاتر، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش جارێکی تر لە بەرنامەیدایە دەست بە چالاکی و مەشقە سەربازییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

لەم بارەیەوە، لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، دانیشتنێک لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان کراوە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە بکرێتەوە.

بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو بارودۆخەی عێراق و گرژیی نێوان ئەمەریکا و ئێران، بووە ھۆی ئەوەی کە ھاوپەیمانان کەسانی خۆیان بپارێزن، بۆیە بە شێوەیێکی کاتی مەشقەکانیان وەستاند، ئێستاش لە بەرنامەدایە دووبارە ھاوپەیمانان مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە بکەنەوە.

ھاوکات بابەکر فەقێ ئەحمەد راشیدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان پارێزراوترە وەک لە عێراق، بۆیە مەشقەکان لە هەرێم دەست پێدەکاتەوە.

ناوبراو پێشی وایە، بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە ‌گرینگییێکی زۆر باشی ھەیە،‌ ھەروەھا پێشمەرگە دەکەوێتە سەر سیستەمێکی نیزامیی نێودەوڵەتی و ھەموو بنەماکانی سەربازی لە رووی راھێنان و مەشق و جەستەییەوە پێدەکرێت، ھاوکات بەکارھێنانی چەک و ناسینی چەک و شێوەکانی شەڕ فێری ھێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت و سوودێکی زۆری بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە ھەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97272

Your Comment

You are replying to: .
captcha