کوردپرێس: پیتەر ستانۆ وتەبێژی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا، ئەو دەنگۆیانەی ڕەت كردەوە كە گوایە بەهۆی گرژییەكانی ئەمدواییە بەنیازن عێراق بەجێبهێڵن.
پیتەر ستانۆ وتیشی: "یەكێتی ئەورووپا هەرگیز عێراق بەتەنیا بەجێناهێڵێت و بەردەوام دەبن لە هاوكارییەكانیان بۆ گەلی عێراق".
وتەبێژی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوەش دا: بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عێراق لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی چوارشه‌ممه هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند: له په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق دڵنیا كراومه‌ته‌وه، كه عێراق ده‌یه‌وێت هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان بمێننه‌وه بۆ هاوكاری كردنی هێزه عێراقییه‌كان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment