کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 26ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 16ی کانوونی دووهەمی 2020 ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی دوکتور ئاروین مورەتەب و خاتوو ئایدا فەرزانەی هاوژینی بە بەشداریی ژمارەیێکی زۆر لە هاووڵاتییان و بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لە مەزارگەی بەهەشت محەمەدیی شاری سنە بەڕێوە چوو.
لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ئەو دوو شەهیدەدا جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری کوردستان و قایمقامی شاری سنە و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و هەروەها بەشێک فراوان لە چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا بەشدارییان کردبوو.
ئاروین مورەتەب دەرچووی ماستەری بەشی ئەندازیاریی کارەبا- کۆنتڕۆڵ بوو کە ساڵی 1389 (2011) لە زانکۆی عیلم و سەنعەتی ئێران بڕوانامەکەی وەرگرتبوو و لە قۆناغی دوکتۆریی زانکۆی تەکنیکیی کبەکی کەنەدا سەرقاڵی خوێندن بوو و هاوکات ئەندازیاری باڵای کۆمپانیای "ئیتۆن"ی کەنەدا بوو. ئەو کەسایەتییە کوردە لە ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکە ئوکراینییەکە شەهید کرا.
Your Comment