٢٦ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٤:٥٢
ژه‌هراوی بوونی ٧٠ سه‌رباز له‌ عه‌نتاب

به‌شی تورکیا- له‌ شارۆچکه‌ی ئیسڵاحییه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای عه‌نتاب، ٧٠ سه‌رباز به‌ گومانی ژه‌هراوی بوون به‌هۆی خۆراکه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوێنێ ژماره‌یێک له‌ سه‌ربازانی فه‌رمانده‌ییی فه‌وجی ١٠٦ی تۆپهاوێژ، دوای ژه‌می ئێواره‌ باری ته‌ندروستییان تێکچوو و دوای ئه‌وه‌ش که‌ هه‌ستیان به‌ تێکچوونی باری ته‌ندروستییان کرد، ژماره‌یێک له‌ سه‌ربازه‌کان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئیسڵاحییه‌ کران.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان به‌ گومانی ژه‌هراوی بوون له‌ ڕێگه‌ی خۆراکه‌وه‌، چاره‌سه‌ری ته‌ندروستییان وه‌رگرت، ئه‌وانه‌ی که‌ چاره‌سه‌ره‌کانیان ته‌واو کرا له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌رهێنران.

ڕه‌مه‌زان یڵدرم قایمقامی شارۆچکه‌ی ئیسڵاحییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌که‌وه‌ وه‌ریانگرتوووه‌ مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی سه‌ربازه‌کان نییه‌ و ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ کراوه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌رهێنراون.

ڕه‌مه‌زان یڵدرم باسی له‌وه‌ش کرد لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆکاری ڕووداوه‌که‌ به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9726

Your Comment

You are replying to: .
captcha